نا بۆ دواخستنی یۆرۆی 2016
K24- هەولێر
فەرەنسییەکان رەتیدەکەنەوە بەهۆی تیرۆر یۆرۆی 2016 دوابخرێت.
لە راپرسییەکدا کە لە رێگای ئینتەرنێتەوە زیاتر لە هەزار کەس بەشدارییان کردووە، %73ی فەرەنسییەکان رەتیدەکەنەوە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمدواییەی برۆکسل و پاریس دوابخرێت، کە وابڕیارە رۆژی 10ی یۆنیۆ تاکو 10ی یۆلیۆ ئەو پاڵەوانیەتییە لە فەرەنسا بەڕێوە بچێت.
هەر لەو راپرسییەدا نزیکەی %72ی بەشداربووان رایان وایە یاریگەکانی فەرەنسا بۆ یۆرۆی 2016 ئامادە و پارێزراون، کە 10 یەریگە میوانداریی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.