سێرینا ویلیامز هه‌نگاوێكی دیكه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیی میامی بڕی
K24 ـ هه‌ولێر
لە بەردەوامی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی میامی بۆ ئاستی خانمان، سێرینا ویلیامز، خانمە تێنسزانی ئەمریکی توانی بەسەر زارینا دیاز خانمە تێنسزانی کازاخستانی سەربکەوێت.
سێتی یەکەمی یارییەکه، سێرینا توانی بە ئەنجامی حەوت پێنج بە زەحمەت لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا بکاتەوە.
سێتی دووەم زارینا ھەوڵێکی زۆری‌دا بتوانێت ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام ئەمجارەشیان خانمە ئەمریکەیەکە توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت، ئەنجامی سێتەکەش شەش سێ بوو.
بەم ئەنجامە سێرینا ویلیامز ھەڵگری نازناو توانی سەرکەوێت بۆ قۆناخی چوارەم و زارینای کازاخستانیش مالئاوایی لە پاڵەوانییه‌تیی تێنسی میامی کرد.
سێرینا ویلیامزی ئه‌مه‌ریكی له ئێستادا لوتكه‌ی باشترین تێنسزانه‌كانی جیهانی بۆ ئاستی خانمان گرتووه، له دوای ئه‌ویش رادڤانیسكای پۆڵه‌ندی و ئه‌نجێلیك كێربه‌ر له خانه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.