یوڤێنتۆس پلانێكی هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له دیبالا
راگه‌یاندنه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردۆته‌وه یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت مووچه‌ی پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی زیاد بكات له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی له یانه‌كه‌دا، له‌كاتێكدا چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وڕوپی به‌نیازن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن.
ئه‌م یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه له هاوینی رابردوو له‌یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵییه‌وه به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌وه كرد، له‌یه‌كه‌م وه‌رزیشدا سه‌رنجی زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وڕوپای بۆخۆی راكێشا.
ئه‌م یاریزانه 22 ساڵیه له‌م وه‌رزه‌دا 40 یاری بۆ یۆڤی ئه‌نجامداوه و 18 گۆڵی تۆماركردووه هه‌روه‌ها 8 گۆڵی دروستكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی كالچیۆ ئیتاڵیا، یوڤێنتۆس ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه بكات، له‌پێناو نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و زیادكردنی مووچه‌ی ساڵانه‌ی بۆ 4 ملیۆن یۆرۆ جگه له پاداشته‌كان.
زۆرترین مووچه‌ی یاریزانان له یوڤێنتۆس ده‌گاته 5.5 ملیۆن یۆرۆ كه پۆل پۆگبای فڕانسی خاوه‌نی ئه‌م بڕه مووچه‌یه.