بەر لە کلاسیکۆ مێسی باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

ناێەوێت خۆی بە کریس بەراورد بکات

K24- هەولێر

لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئارجێنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەفتەیەک بەر لە کلاسیکۆ باسی خۆی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و ستایشی یانەی ریال مەدریدیش دەکات.

مێسی لەبارەی رۆناڵدۆوە دەڵێت 'من خۆم بە کریستیانۆ رۆناڵدۆوە بەراورد ناکەم، من هەر بیر لەوە ناکەمەوە خۆم بە هیچ یاریزانێک بەراورد بکەم، تەنیا ئامانجی من ئەوەیە یارمەتی یانەکەم بدەم'. هەروەها لیۆ راشیدەگەیەنێت کە ریال مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان.

شەممەی داهاتوو دەمژمێر 21:30  لە یاریگەی کامپ نوو لە  گەڕی سی و یەکەمینی لالیگادا، ریال مەدرید دەبێتە میوانی بارسێلۆنا.