سه‌رۆكی فیفا سه‌ره‌خۆشیی له‌ عێراقییه‌كان ده‌كات

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یاریگه‌كه‌ی بابل بڵاو ده‌كاته‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

جیانی ئینفانتینۆ بەهۆی تەقینەوەکەی بابل سەرەخۆشیی لە عێراقییەکان دەکات.

جیان ئینفانتینۆی سەرۆکی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لەبارەی تەقینەوەکەی ئەسکەندەرییە لە بابل بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دڵتەنگی خۆی بەو کارەساتە دەربڕیوە و رایگەیاندووە، کە زۆر بەو رووداوە خەمبار بووە.

ئینفانتینۆ راشیگەیاندووە، تۆپی پێ لە هەموو جیهان هۆکارە بۆ یەکگرتوویی، بەڵام بەداخەوە هەندێکجار توندوتیژی تێکی دەدات.

لە ئەسکەندەرییە لە پارێزگای بابل بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەک لە نێوان دوو تیپی میلی تۆپی پێ، بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و نزیکەی ١٩ کەسیش بریندار بوون، کە دواتر داعش بەرپرسیارەتی خۆی لەو تەقینەوەیە راگەیاند.