ئەکتەرێکی پێشووی فیلمە سێکسییەکان پەیامێک بۆ کچان دەنێرێ

بزانە چی دەڵێ لەبارەی کارەکەی پێشووی

K24-هەولێر

(B.O) پیتی سەرەکیی ناوی کچە ئەکتەرێکی پێشووی فیلمە سێکسییەکانە لە ئاستی جیهان و چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێرێتەوە دوای دەستبەردابوونی کارکردن لەو بوارە و پەیامێک بۆ کچان دەنێرێ و دەڵێ نەکەن لە بواری دروستکردنی فیلمی سێکسیی کاربکەن.

ئەم ئەکتەرە لە چوارچێوەی هەڵمەتێک بە ناونیشانی (ژنانی راستەقینە.. چیرۆکی راستەقینە) باس لە چیرۆکی ژیانی خۆی دەکات و دەڵێ: مانگانە لە نێوان 30 هەزار بۆ 60 هەزار دۆلارم وەردەگرد بۆ ئەوەی رۆڵ لە فیلمە سێکسییەکاندا ببینم و کە دەستبەرداری بووم لەو کاتەوە هەوڵی خۆ گواستنەوە دەدەم بۆ ژیانێکی ئاسایی، بەڵام پرسەکە ئاسان نییە

ئەم ئەکتەرە لە پەیامەکەیدا بە کچان دەڵێ: بە ئەستەم دەتوانم برادەر پەیدا بکەم، چونکە کەس نایەوێ پەیوەدی لەگەڵم هەبێ ئەگەر ئاشنای رابردووم بێ و خەڵکیی کە لە شوێنە گشتییەکان دەمناسنەوە بە ناشرین و نازناوی خراپ ناوم دەبەن، ئەوکاتەی لە ماڵەوە دەردەچم هەست دەکەم وەک بڵێی وشەی "لەش فرۆش لە نێوچاوانمدا هەڵکۆڵراوە".

ئەم ئەکتەرە دەشڵێ: "دۆخم بەو رادەیەیە بە درێژایی چەند رۆژ بگرە بە درێژایی چەند هەفتەیەک لە ماڵەوە دەرناچم، چونکە نامەوێ رووبەڕووی جیهان ببمەوە.. خەڵکیی وا مامەڵەم لەگەڵ دەکەن وەک بڵێی دەستدرێژیی دەکەمە سەر منداڵان، ئەوان هەرگیز وەک ئەکتەرێکی بواری یلمە سێکسییەکان مامەڵەم لەگەڵ ناکەن".

ئەم ئەکتەرە سەرەرای دۆخی ئێستای ژیانیی دەڵێ: "هیچ شتێکی هەڵە لە کارکردن لە بواری سێکسدا نییە، بەڵام هەندێک پرس هەن کە چەندە کراوە بی ئەوانی دیکە هەرگیز قبووڵی ناکەن". ئەم ئەکتەرە لە کۆتایی پەیامەکەی بە کچان دەڵێ: هەرگیز لە بواری دروستکردنی فیلمی سێکسیی کارمەکەن".