ئاندی مارای تێنسزانێكی دیكهشی له پاڵهوانییهتیی میامی دهركرد
K24 ـ ههولێر
له درێژهی یارییهكانی پاڵهوانییهتیی تێنسی میانی بۆ ئاستی پیاوان، ئاندی مارای تێنسزانی بەریتانی توانی قۆناخی دووەمی تێنسی ھەزار خاڵی میامی بە سەرکەوتوویی تێپەرێنێت.
مارای لەو قۆناخەدا رووبەرووی دێنیس ئێستومان، تێنسزانی ئۆزبەکیستانی بووەوە.
له سێتی یەکەم تێنسزانی بریتانیەکە توانی بە ئاسانی و بە ئەنجامی شەش سێ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، سێتی دووەم ھەرچەند تێنسزانە ئۆزبەکیهکە ھەوڵێکی باشتریدا بۆ سەرکەوتن، بەڵام جارێکی تر مارای توانی سەرکەوتوو بێت، ئەمجارەشیان بە ئەنجامی حەوت پێنج.
مارای بەم ئەنجامە توانی سەرکەوێت بۆ قۆناخی سێیەم و ئێستومانی ئۆزبەکیش مالئاوایی لە پاڵەوانەیتی میامی ئەمریکا کرد.
ئاندی مارای بهریتانی له ئێستا له ریزبهندی دووهمی پۆلێنكراوی جیهانی دێت.