ڤان خال ژووری جل گۆڕین له راشفۆرد قه‌ده‌خه ده‌كات
لویس ڤانخالی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ماركۆس راشفۆردی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌كات له چوونه نێو ژووری جل گۆڕینی یاریگه‌ی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌یان له كارینگتۆن.
رۆژنامه‌ی سه‌ندای بیبۆل بڵاویكردۆته‌وه كه به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان بڕیاریداوه رێگه به‌و یاریزانه ته‌مه‌ن بچووكانه‌ی وه‌كو راشفۆرد و گیێرمۆ ڤارێلا نه‌دات بچنه نێو ژووری جل گۆڕینی یاریزان.
ڤانخال ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه لاوه دووربخاته‌وه له دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كانی وه‌كو وه‌ین روونی و دێڤید دی خیا.
راشفۆرد به‌مدواییه به‌ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می مانچێسته‌ر به‌دیاركه‌وتووه و توانیویه‌تی پێنج گۆڵ له‌ماوه‌ی 8 یاری تۆماربكات.