شڤاینشتایگه‌ر به پێكانه‌وه بۆ هاندانی ده‌زگیرانه‌كه‌ی چۆته ئه‌مه‌ریكا
K24 ـ هه‌ولێر
باستیان شڤاینیشتایگه‌ری ئه‌ڵمانی كه دوو ساڵه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه‌وه كردووه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری پێكانه‌كانی نه‌یتوانیوه ئاستێكی باش و جێگیر بۆ شه‌یتانه سووره‌كان پێشكه‌ش بكات، له ئێستادا ئه‌و یاریزانه تووشی پێكان بووه و 8 هه‌فته له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
شڤاینیشتایگه‌ر و خانمه تێنسزانی سڕبیا ئانا ئیڤانۆڤیچ له ماوه‌كانی رابردوو بریاری هاوسه‌رگیریان داوه و پیش‌تر بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به پوه‌ندی سۆزداری له نێوانیاندا هه‌بووه.
ئانا ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی چاره‌نووسازدا له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی میامی رووبه‌ڕووی خانمه تێنسزانی سویسری (تیمی باشنیزكی) بووه‌وه، له‌م یارییه‌دا شڤاینیشتایگه‌ر بۆ هاندانی ئانای ده‌زگیرانی گه‌شتی ئه‌مه‌ریكای كرد بوو، له‌به‌ر خاتری ده‌زگیرانه‌كه‌ی ئاماده‌ی یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئینگلاند نه‌بوو، كه‌چی له یارییه‌كه‌ی ئیڤانۆڤیچ ئاماده بوو، به‌ڵام ئانا له‌م یارییه‌دا نه‌یتوانی شڤاینیشتایگه‌ر دڵخۆش بكات و یارییه‌كه‌ی به دوو سێتی بێبه‌رانبه‌ر دۆڕاند و له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌ركرا.
ئانا ئیڤانۆڤیچی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، له ئێستادا له پۆلێنی شازده‌یه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت و به‌هۆی ئه‌م شكسته‌شه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چه‌ند خانه‌یه‌ك بۆ خواره‌وه بخزێت.
باستیان شڤاینیشتایگه‌ری ته‌مه‌ن 31 ساڵان له ئێستادا له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوور كه‌وتۆته‌وه و گومانیش له به‌شداریكردنی له یۆرۆی 2016ـی لێ ده‌كرێت.