رۆما نرخی فرۆشتنی ناینگۆلان ئاشكرا ده‌كات
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایانكردووه یانه‌ی رۆما نرخی فرۆشتنی رادگا ناینگۆلانی به‌لجیكی و ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه بۆ ئه‌و یانانه‌ی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ریزه‌كانیان.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ده‌ڵێت كارگێری گورگه‌كان ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه ببێت، كه به یه‌كێك له باشترین به‌رگریكاره‌كانی خولی ئیتاڵی داده‌نرێت.
سه‌رچاوه ئینگلیزیه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی زۆر به‌وردی چاودێری ئه‌م یاریزانه ده‌كات و ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو بیباته ریزه‌كانی.
جگه له یانه‌ی چێڵسی، یانه‌ی یوڤێنتۆس یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یانانه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بباته ریزه‌كانی.