به ڤیدیۆ.. یاریزانێك هاوشێوه‌ی ڤان پێرسی ده‌رده‌كه‌وێت
K24 ـ هه‌ولێر
تۆپی پێی هۆڵه‌ندا به‌وه ناسراوه ساڵانه چه‌ندین به‌هره‌مه‌ند دروست ده‌كات و دواتریش به‌ره‌و یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا هه‌نگاو ده‌هاوێژن.
له‌م وه‌رزه‌شدا یاریزانێكی لاو به كوالیتییه‌كی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی (ئای زێد ئالكمار) به‌دیاركه‌وتووه، كه بووه‌ته جێی بایه‌خی راگه‌یاندنه‌كانی هۆڵه‌ندا، هاوكات به تۆماركردنی20 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه، ئه‌ویش ڤێنسێنت یانسنی خاوه‌ن درێسی ژماره (18)ـه و ته‌مه‌نیشی ته‌نیا21 ساڵه.
ژماره‌كانی و ئاسته به‌رزه‌كه‌ی (یانسن) له‌م وه‌رزه‌دا زۆر زیاتره له نایاب،20 گۆڵی له ماوه‌ی28 یاری خولی هۆڵه‌ندی تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ دروستكردنی چوار گۆڵ بۆ هاوڕێكانی، له جامی هۆڵه‌نداش گۆڵێكی تۆماركردووه و یه‌كێكی دیكه‌ی دروستكردووه.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وڕوپاش یانسن دیارترین ئه‌ستێره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یه‌تی به تۆماركردنی4 گۆڵ له خولی ئه‌وڕوپی.
گه‌وره راهێنه‌رانی خولی هۆڵه‌ندی وه‌كو (فرانك دی بۆیر) و (فیلیپ كوكو) و ئه‌وانی دیكه، دووپاتیده‌كه‌نه‌وه ئه‌م گه‌وهه‌ره شایه‌نی ئه‌وه‌یه له خولێكی به‌هێزتر به به‌راورد به خولی هۆڵه‌ندی یاری بكات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئالكمار له‌م وه‌رزه‌دا ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ناكات، به‌ڵام گۆڵه‌كانی یانسن وایكردووه یانه‌كه‌ی له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بێت.
له هۆڵه‌ندا زۆرێك له هه‌واداران و چاودێرانی وه‌رزشی ئه‌م یاریزانه به رۆبن ڤان پێرسی ده‌چووێنن، هۆكاری لێكچواندنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ئه‌م دووانه‌یه له شێوازی شووتكردن و بڕینی یاریزان و جوڵه‌كانیان زۆر له‌یه‌ك نزیكن.
هه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ی بوو وای له دانی بلیندی راهێنه‌ری دريس پرته‌قاڵییه‌كان كرد ئه‌م یاریزانه بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ یاریه‌كانی به‌رامبه‌ر فره‌نسا و ئینگلته‌را .
له ئێستاشدا چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وڕوپی به وردی چاودێری یانسن ده‌كه‌ن، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئالكمار تا ساڵی 2019ـه‌یه و تیپه‌كه‌شی ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری ببێت.