"به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قڕكردن كه‌جه‌ده هه‌ڵمه‌تێكی نوێی ده‌ستپێكردووه"
K24 – ئامه‌د:
له ئامه‌د له باكووری كوردستان كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی گه‌لان (كه‌جه‌ده) كۆنگره‌ی نا ئاسایی خۆی گرێدا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌جه‌ده‌ش ده‌ڵێت ئه‌وان هه‌ڵمه‌تێكی نوێیان ده‌ستپێكردووه.
دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی بۆ كوردستان24 گوتی: "به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قڕكردن هه‌ڵمه‌تێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ڵمه‌تێكی نوێ" ده‌ستپێكردووه "كه خه‌باتی نوێی خۆی به‌ڕێوه ببات".
كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی گه‌لان له ساڵی 2007 دامه‌زراوه، بڕیاربوو له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی گرێبدات، به‌ڵام له‌به‌ر ره‌وشی باكووری كوردستان ئه‌و كۆنگره‌یان دواخرا.
عيرفان بابائۆغلو بۆ كوردستان24 گوتی: "بڕیاربوو كۆنگره‌ی كه‌جه‌ده له ئه‌یلوولی رابردوو گرێ بدرێت به‌ڵام شه‌ش مانگ دواكه‌وت".