سه‌یر بكه‌ن بارسێلۆنا چی پرسه‌نامه‌یه‌كیان بۆ كۆچی كرۆیڤ ساز كردووه؟
K24 ـ هه‌ولێر
كرۆیڤ له ته‌مه‌نی 68 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد، ئه‌مه كۆتایی نییه به‌ڵكوو ئه‌و پیاوه به‌جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆپی پێ هه‌بووه ئه‌وه‌ی رۆژێك ته‌ماشای تۆپی پێی كرد بێ به مردنی ئه‌و ئه‌فسانه هۆڵه‌ندییه خه‌مبار ده‌بێ.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م باره‌گای فه‌رمی خۆی له كه‌ته‌لۆنیا پرسه‌نامه‌یان لای په‌یكه‌ره‌كه‌ی كرۆیڤ بۆ سازدا و هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه و ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندییه به چه‌پكه گۆڵ و داگیرساندنی مۆم خه‌مباری خۆیان به كۆچكردنی كرۆڤ ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌رگای باره‌گاكه و له‌ژێر لۆگۆی یانه‌ی بارسا ژماره (14) نوسراوه، ئه‌ویش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ژماره‌ی درێسی یۆهان كرۆیڤ له‌گه‌ڵ یانه‌كه.
له كاردانه‌وه‌ی مردنه‌كه‌ی كرۆیڤ فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا بڕیاریدا ناوی یاریگای ئه‌مسته‌ردام ئا‌رینا بگۆڕێت بۆ یۆهان كرۆیڤ ئا‌رینا، هه‌روه‌ها ڤاندێر ساری گۆڵپارێزی پێشووی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت: كاتێك پێیان راگه‌یاندم كرۆیڤ كۆچی دوای كردووه، بڕوام نه‌كرد، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت به‌ڵێ راسته، ئێمه كرۆیڤمان له‌ده‌ستدا ئێمه باشترین وه‌رزشكاری هۆڵه‌ندیمان له‌ده‌ستدا.
بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیش بۆ كۆچه‌كه‌ی كرۆیڤ ده‌ڵێت: ئێمه قه‌رزاری ئه‌و پیاوه‌ین، كرۆیڤ شوێنپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر یه‌كه به یه‌كه‌ی ناسناوه‌كانی ئێمه‌دا هه‌یه هه‌ر بۆیه خۆشمان ده‌وێی كرۆیڤ به رۆشتنیشت زۆر خه‌مبارین.
یانه‌ی ریال مه‌دریدش له‌دواین مه‌شقه‌كانی به ئاماده‌بوونی زێدانی راهێنه‌ر و چه‌ندین یاریزانی دیكه خوله‌كێك بۆ كۆچه‌كه‌ی كرۆیڤ وه‌ستان و بێ ده‌نگ بوون.
ئینفانتینۆش له په‌یامێكی تایبه‌تی بۆ كرۆیڤ ده‌ڵێت: یه‌كێك بووی له‌وانه‌ی تۆپی پێت باشتر كرد، وات كرد تۆپی پێمان خۆش بوێ، هه‌ر تۆش باشترین یاریزانی جیهان بووی، به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوود له ئامۆژگارییه‌كانت وه‌ربگرین.