پاكستان: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌لای كه‌م 50 كه‌س كوژران
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له شاری لاهوور له پاكستان به‌لای كه‌م 50 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
پۆلیسی خۆجێی پاكستان گوتی: "خۆكوژێك خۆی له پاركێكی قه‌ره‌باڵغی شاره‌كه ته‌قاندووه‌ته‌وه".
گه‌واهیده‌رێك گوتی: "له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ راكردن له شوێنی رووداوه‌كه پشێوی دروستبوو، پاڵ پاڵێن روویدا و منداڵان له باوانیان شوێنبزربوون".
لاى خۆیه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانی فریاكه‌وتن باسی له‌وه‌كردووه: "ده‌یان كه‌س له نێویاندا منداڵان هه‌بوون بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: BBC ، و: م.ح