له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه له 5 خووله‌ك زیاتر مۆبایل به ده‌سته‌وه مه‌گره
K24 - هه‌ولێر:
زانایان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، نابێت له پێنج خووله‌ك زیاتر، مۆبایل به ده‌ستێكه‌وه بگری و پێویسته له‌نێوان ده‌سته‌كان ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت.
پرۆفیسۆر ئۆنال ئۆزۆم، مامۆستا زانكۆی "جمهووریه" له توركیا ده‌ڵێت: "له ئێستادا مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێت، به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره‌ش ده‌بێته هۆی روودانی هه‌ندێك گۆڕانكاری و شێواندنی جه‌سته‌ی مرۆڤ به گوێره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی".
پرۆفیسۆره‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی ئازاری مل، قۆڵ و په‌نجه‌كان روو له‌زیادبوونن.
پرۆفیسۆره‌كه شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه روونده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: "پێویسته به شێوه‌یه‌ك دابنرێت كه له ئاراسته‌ی چاوی مرۆڤ بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌ری نزم نه‌كات و دووریش بێت له ده‌موچاوی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌كارهێنانی مۆبایل به یه‌ك ده‌ست، نابێت له پێنج خووله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، چونكه ده‌بێته هۆی ژان له په‌نجه و جومگه‌كان و پێویسته هه‌ر پێنج خووله‌ك جارێك، ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت".
پرۆفیسۆره‌كه راشیگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، بووه‌ته هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی داخورانی بڕبڕه‌كانی مل، ئازاری ده‌ست و په‌نجه و مه‌چه‌ك، جومگه و شانه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رئێشه‌یه‌ك كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، ئه‌مانه‌ش وایانكردووه چالاكییه‌كانی مرۆڤ خاوبكاته‌وه.