به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و گۆڕان نه‌تواوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا ھیچ بەرەوپێشچوونێك لە پەیوەندیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رووینەداوە، ئەو دوو لایەنە بەردەوام لێدوان لە دژی یەكتر دەدەن و یه‌كدی بە ئاڵۆزبوونی بارودۆخەكە تۆمەتبار دەكەن.
ھاووڵاتییانیش پێیانوایە، ئەوان بوونەتە قوربانی ئەو ناكۆكییەی لە نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ھەیە، بۆیە داوا له لایەنەكان و بە تایبەتی پارتی و گۆڕان ده‌كه‌ن، رێكبكەون و بەستەڵەكی نێوانیان بشكێنن.
نزیكه‌ی شه‌ش مانگه، ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕه‌ق كردووه، وه‌ك خۆیه‌تی و نه‌تواوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌و پێێوایه، گۆڕان درزی خستووه‌ته نێوماڵی كورد و بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانه‌كان.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به تاكه به‌رپرسیار نازانێت له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه‌ش، پارتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌م داده‌نێت و ئه‌ركه‌كه‌شی به قورس وه‌سفده‌كات.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن و ئومێد ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار، خۆرێكی گه‌رم ده‌ركه‌وێت، تا به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه‌كان بتوێنێته‌وه.
سه‌ڕه‌رای ئه‌نجامدانی چه‌ندان كۆبوونه‌وه و هه‌وڵی جددی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌نجامێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌بووه، هاووڵاتیانیش ئومێدده‌كه‌ن، دووباره مێزی گفتوگۆ، لایه‌نه‌كان له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه.