لایەنە سیاسییەكان بەشداریی كورد لە حكوومەتی داھاتووی عێراق تاوتوێ دەكەن

"گۆڕان بەشداریی كۆبوونەوەكە ناكات"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a5a85cba-9ebf-46df-9ad5-f32a97ba0eb9/rastawxo%20slimny.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

 لەسەر پرسی بەشداریی و پشكی كورد لە حكوومەتی تەكنۆكراتی بەغدا، لایەنە سیاسییەكان ھەرێمی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە سلێمانی رایگەیاند: "لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان لەسەر بەشداروویی و پشكی كورد لە حكوومەتی تەكنۆكراتی بەغدا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە و بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا ناكەن".

گوتیشی: "تا ئێستا ھیچ كاندیدێك لە ناو ھێزە كوردییەكان دیار نەكراوە، بەڵام ئەوەی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان جەختی لەسەر دەكەنەوە نابێ پشكی كورد لە 20% كەمتر بێت".

ئەوە لە كاتێكدایە فراكسیۆنە كوردییەكان لە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دواكۆبوونەوەیاندا جەختیان لەوە كردوەتەوە كە یەك دەنگ و ھاوھەڵوێستن بۆ داكۆكی كردن لە پشكی كورد لە بەغدا، ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنج شەممەی داھاتووی وەك دوا وادە بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاركرد بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكانی لە كابینەی حكوومەت ئاشكرا بكات.