ئۆباما رەتیكردەوە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامبدات
K24 – ھەولێر:
باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردووەتەوە ئەم ھەفتەیە لە واشنتۆن کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆک توركیا ئەنجامبدات.
بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە، رهجهب تهیب ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا بکات و بەشداری لە لوتکەی ئاسایشی چەکی ناوەکی لە واشنتۆن بکات.
حکوومەتی توركیا سهردانهكهی سهرۆكی وڵاتهكهی به دهرفهتی زانیوه و داوای لە کۆشکی سپی کردووە، لەپەراوێژی ئەو لوتکەیەدا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی نێوان ئۆباما و ئەردوغان رێكبخرێت، بەڵام ئۆباما ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.
ھەروەھا ئۆباما داوایەکی دیکەی ئەردوغانی رەتکردووەتە، ئەویش بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەی ئەردوغان بۆ ئەمریکا، مزگەوتێک لە ویلایەتی مێریلاند بکاتەوە، کە حکوومەتی تورکیا خەرجی دروستکردنی لەئەستۆ گرتووە.
کۆشکی سپی بڵاویكردووتهوه، بڕیارە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ ئەردوغان لە واشنتۆن کۆببێتەوە لە بڕی باراك ئۆباما.