به‌ر له یاریی كلاسیكۆ، ریال و بارسا یارییه‌كی پێشوه‌ختیان ئه‌نجامدا
K24 ـ هه‌ولێر
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له لالیگا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه و یاریی كلاسیكۆ بكه‌ن، منداڵانی هه‌ردوو یانه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی جیهانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و تیپی خوار ١٢ ساڵانی بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ریال مه‌دریدی برده‌وه و بوونه پاڵه‌وان.
٧ رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له گه‌ڕی (31)ـه‌مینی لالیگادا یاریی كلاسیكۆ بكه‌ن، تیپی خوار ١٢ ساڵانی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی ئیسپانیا له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جیهانی مینی كلاسیكۆیان كرد و پێش ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گره‌و له‌سه‌ر بردنه‌وه بكه‌ن، به‌چكه‌شێرانی بلاوگرانا و مێرێنگی گره‌ویان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن كرد.
به‌چكه‌شێرانی بارسا له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌وه به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به یارییه‌كه كرد و له خوله‌كی نۆیه‌می یارییه‌كه خه‌ریك بوو تۆڕی ریال مه‌دریدی ركابه‌ریان بهه‌ژێنن، به‌ڵام ئانخێلی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید كه باشترین یاریزانی مێرێنگی بوو له یارییه‌كه، به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه.
هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی بارسا به‌رده‌وامیان هه‌بوو، له خوله‌كی ١٤ بۆبی له ناوچه‌ی سزا كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام ناوبژیوانی یاریی ره‌تیكرده‌وه لێدانی سزا هه‌ژمار بكات و یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ به‌رده‌وام بوو.
له نیوه‌ی دووه‌م هێرشه‌كانی به‌چكه‌شێره كه‌ته‌لۆنییه‌كان به‌رده‌وام بوون، تا مارك خۆرادۆ به لێدانی سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆماركرد و بلاوگرانا به گۆڵێك پێشكه‌وت.
تۆنی كاراڤاكا كه هاوشێوه‌ی لیۆنێل مێسی درێسی ژماره 10 ده‌پۆشێت و باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ش بوو، چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌وه یارییه‌كه ته‌واو بێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌خۆی فاوڵێكی راسته‌وخۆی وه‌رگرت، له دووری ٣٥ یارده گۆڵێكی جوانی كرد و بارسای كرده خاوه‌نی دووه‌م گۆڵ.
به‌چكه‌شێرانی بارسێلۆنا به‌م دوو گۆڵه یارییه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه و له فیناڵی جامی میكی جیهانی به‌سه‌ر ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتن و بوونه پاڵه‌وانی جیهان.
منداڵانی بارسێلۆنا هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كلاسیكۆی گه‌وره مینی كلاسیكۆیان برده‌وه و له منداڵانی ریال مه‌درید دڵخۆشتر بوون، به‌ڵام دیار نییه رۆژی شه‌ممه ئه‌ستێره‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش له ئه‌ستێره‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه دڵخۆشتر ده‌بن یانیش مێسی و هاوڕێكانی وه‌كو كاراڤاكا و هاوڕێكانیان پێ ناكرێت.