بۆچی بۆ پڕۆژه‌ی چاندن سوود له به‌نداوی دهۆك وه‌رناگیرێت؟
K24 – دهۆك:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك رایگه‌یاند له‌به‌ر كه‌می ئاو له پارێزگای دهۆك به ناچاری پڕۆژه‌ی چاندن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، كه‌چی پێشتر به‌نداوی دهۆك 15 هه‌زار دۆنم زه‌وی ئاودێر ده‌كرد.
دیدار شێخ فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك به كوردستان24 گوت: "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی دروستكردنی به‌نداوی مووسڵ بۆ پڕۆژه‌ی چاندن بوو"
دیدار شێخ فه‌یسه‌ڵ گوتی ئه‌و به‌نداوه "15 هه‌زار دۆنم زه‌وی ئاو ده‌دا".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ پێویستی فراوانبوونی شاری دهۆك له نه‌وه‌ده‌كان، ناچاربووین فراوانه‌كه به‌ره‌و رۆژئاوا بێت و ئه‌وكات دهۆك كه‌م ئاو بوو، ناچار پڕۆژه‌ی چاندن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه".