دۆنگا شوێنگره‌وه‌ی نێیماری دیاری كرد
K24 ـ هه‌ولێر
شاندی ھەڵبژاردەی بەرازیل، بە راھێنەرایەتی کارلۆس دۆنگا بەردەوامن لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ دووەم رووبەرووبونەوەی ئەم ھەفتەیە لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠١٨ـی روسیا. كه تێیدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای ده‌بنه‌وه.
نێیمار داسیلڤا به‌هۆی بوونی 3 كارتی زه‌رد له یاریكردن بێبه‌شه، کارلۆس دۆنگای راھێنەری سلیساو، بۆ ئەم یارییە، بۆ شوێنگره‌وه‌ی نیمۆ بانگھێشتی گابریێل باربۆسای ھێرشبەری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی یانەی سانتۆسی وڵاتەکەی کردووە.
هەڵبژاردەی بەرازیل سەرەتای ئەم ھەفتەیە نەیانتوانی له هه‌ڵبژارده‌ی ئوروگوای بباته‌وه.
یاریی نێوان پاراگوای و برازیل له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی دادی له كات 3:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێت، پێش ئه‌م یارییه‌یش ئارجه‌نتینا ـ بۆلیڤیا له كات 2:30ـی دره‌نگه‌شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.