ئایا سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو كاندید ده‌كاته‌وه؟
K24 – هه‌ولێر:
له دوایین كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له 2012، سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو كاندید نه‌كرده‌وه و وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا.
له‌باره‌ی دووباره خۆكاندیدكرنه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌ی داهاتووی ئه‌وحزبه، حاجی كاروان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كگرتوو هیچ رێگرییه‌ك نییه خۆی كاندید بكاته‌وه".
حاجی كاروان گوتی: "خۆم له نزیكه‌وه له خزمه‌تیدابووم به‌س راوێژده‌كات"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌م قۆناغه‌دا مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ده‌ور و رۆڵی هیچ ئینكار ناكرێت له رووی سوڵح و ئاشته‌واییه و له رووی داڕشتنی سیاسه‌تی ناوخۆی یه‌كگرتووه‌وه".
ئه‌وه‌شی گوت رۆڵی ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو "له رووی باڵانس راگرتنی وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كگرتوو و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتووشدا" له‌م قۆناغه‌دا ئینكار ناكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ھێمن قادر ئەندامی بۆردی گەنجانی یەكگرتوو بۆ كوردستان24 گوتی: "راو بۆچوونی جیاواز هه‌یه، گه‌نجانی یه‌كگرتوو هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك را و بۆچوون نینه".
هێمن قادر گوتیشی: "به‌ڵێ به‌شێك له گه‌نجانی یه‌كگرتوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین كاریگه‌رییه‌كی ئیجابی زۆری هه‌م به‌سه‌ر گه‌نجانی یه‌كگرتوو و هه‌م به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستانیش هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتیی، بۆیه وه‌كو كه‌سێكی كاریزگا سه‌یری ده‌كرێت".
م.ح