هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن دیلیان ئاڵوگۆڕكرد
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودییه دژی حووسیه‌كان رایگه‌یاند به وه‌رگرتنی 9 دیلی سعودیی به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 109 یه‌مه‌نی پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كانیان ته‌واوكردووه.
ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان پێش ئه‌و ئاگربه‌سته دێت كه بڕیاره له 10 مانگی نیسانی داهاتوو له یه‌مه‌ن رابگه‌یه‌ندرێت و دوای ئه‌ویش گفتوگۆی گه‌یشتن به ئاشتیی و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له یه‌مه‌ن ده‌ستپێبكات.
له راگه‌یاندراوێكدا كه ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی سعودییه بڵاویكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: "هیواده‌خوازێت ناوچه‌كانی ململانێ له ناو كۆماری یه‌مه‌ن هێورببنه‌وه".
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌نه‌كردووه له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك دیله‌كانی ئاڵوگۆڕكردووه، به‌ڵام دوێنێ بزووتنه‌وه‌ی حووسی رایگه‌یاند: "چه‌ند دیلێكیان له‌گه‌ڵ ریاز ئاڵوگۆڕ كردووه".
ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی سعودییه رایگه‌یاند ئه‌و یه‌مه‌نیانه‌ی ئازادكراون "له ناوچه‌ی پڕۆسه‌كان له نزیك سنوور له باشووری سعودییه ده‌ستگیركرابوون".
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه یه‌كێكه له چه‌ندین رێككه‌وتن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان له نێوان هه‌ردوولادا.
به پشتیوانی ئێران حووسیه‌كان دژی هێزه‌كانی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن كه هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی پشتیوانی لێده‌كات ده‌جه‌نگن و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له وه‌ته‌ی ئازاری رابردووه‌وه تا ئێستان زیاتر له 6200 كه‌س كوژراون.
له دوای دوو گه‌ڕی نشتووستخواردووی دانووستانه‌كان له ساڵی رابردوودا و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكی نوێ‌دا بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی یه‌مه‌ن، هه‌فته‌ی رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان رازیی بوونه له نیوه‌شه‌وی 10 نیسانی داهاتوو پڕۆسه كوشتارییه‌كان رابگرن و له كوێت ده‌ست به گفتوگۆی ئاشتیی بكه‌ن".
سه‌رچاوه: Reuters ، و: م.ح