پزیشكانی ژاپۆن ده‌ڵێن پێویسته تووشبووانی شێرپه‌نجه بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی ته‌ندروستی ژاپۆن ئاشكرایان كردووه، ئه‌گه‌ر تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له چاره‌سه‌ری بێهیوا بوونه، بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه باشتره و ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ژین وه‌ك له نه‌خۆشخانه‌دا بمێننه‌وه.
زانایانی ژاپۆن، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر زیاتر 2 هه‌زار تووشبووی شێرپه‌نجه كردووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له چاره‌سه‌ركردن بێهیوابوونه و پزیشكان كه‌متر له دوو هه‌فته‌یان بۆ دیاریكردووه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تووشبووانه نه‌خۆشخانه جێبهێڵن، ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌و دوو هه‌فته‌یه له‌ژیاندا ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه، تووشبووان به چوونه‌وه ماڵ، ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی 9 رۆژ بژین، 13 رۆژ ده‌ژین.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، تووشبووان دوو ده‌رفه‌تییان له‌به‌ر ده‌مه، ئه‌وانیش یان 29 رۆژ ژیان له نه‌خۆشخانه، یان 36 رۆژ ژیان له ماڵه‌وه.
د. جان هامنۆن، له زانكۆی تسوكۆبا، سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، توشبووان ئازاد بكرێن بۆ به‌سه‌ربردنی ئه‌و كاته‌ی كه له ژیان ماویه‌تی، ئایا له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ریببات، یان بچێته ماڵه‌وه".
تیمه‌كه له تویژینه‌وه‌یه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "پێدانی شله‌ی دژه به‌كتریا له نه‌خۆشخانه، به قه‌د چوونه‌وه ماڵه‌وه، ته‌مه‌نی تووشبووان درێژ ناكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ده‌توانرێت ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو حاڵه‌ته‌كان جێبه‌جێ ببێت و ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یانه، سوود له هه‌مان ئه‌زموون وه‌ربگرن.