له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌كرا و كارمه‌ندێك برینداربوو

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاوییانكرده‌وه، له به‌شی تایبه‌ت به میوانان و سه‌ردانیكه‌رانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ته‌قه‌كراوه و پۆلیسێكیش برینداربووه كه برینه‌كه‌ی سووكه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌وه، كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داخراوه.
پۆلیسیش داوای له ئه‌ندامانی كۆنگرێس كردووه، خۆیان حه‌شار بده‌ن و رێوشوێنی ئه‌منی توندیش گیراوه‌ته‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، له ئێستادا ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه .
ته‌له‌ڤزیۆنی ""ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا كه نزیك شوێنه‌كه‌یه داخراوه، به‌ڵام به ماوه‌یه‌كی كه‌م كرایه‌وه.