جارێكی دیكه‌ نرخی نەوت دابه‌زی

دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاستی پێوانه‌یی

K24 – ھەولێر:

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی جۆری برێنت، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی زیادبوونی نەوتی ئەمبارکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ نزیکەی  40 دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

نرخی نه‌وت له‌ ئاڵوگۆره‌كانی بازاڕی ئه‌مڕۆدا نرمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووە، به‌تایبه‌ت له‌ ئالوگۆڕی بازاڕه‌كانی ئاسیادا، به‌ڵام هێشتا له‌ سه‌رووی 40 دۆلار ماوه‌ته‌وه ‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی 39 دۆلار و 26 سه‌نت مامەڵەی پێوه‌ ده‌كرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نزیكه‌ی 20 سه‌نت دابه‌زی و به‌ 40 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاستی پێوانه‌یی  به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

بەھۆی زۆربوونی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا كەمی خواست لە سەری، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، نرخی نەوت روو لە دابەزینە، بەمەش وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت رووبەڕووی كێشەی دارایی بوونەتەوە.