قەتەڕ بە بەشداری 50 وڵات نمایشی ھێزی دەریایی ئەنجامدەدات

لە نمایشەكەدا ھەریەك لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ھیندستان، پاکستان مەغریب و قەتەڕ دیارترین ئەو وڵاتانەن کە بەشدار دەبن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a2d34287-5fc3-4b30-a512-3b7c605f5611/Qatar%20Nmayshi%20Serbazi.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

بڕیارە ئەمڕۆ بە بەشداری 50 وڵات قەتەڕ نمایشی ھێزی دەریایی ئەنجامبدات، بە ئامانجی یەكخستنی توانای سەربازییەكان لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

عەبدولباقی ساڵح ئەلئەنساری جێگری سەرۆکی  كۆنفرانسی نێودەوڵەتی دۆحە ناسراو بە (دیمدیکس) دەڵێت: "ھەڕەشە دەریاییەکان ھێشتا بوونیان ھەیە، ھەرچەندە ئابووریی جیھان لە داکشاندایە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەێنێت کە ھەڕەشەکانی دەریا نەماون، تاکە ھەڕەشەیەک كە بەھاوبەشی دەگاتە ھەموو جیھان ئەو ھەڕەشانەن لە رێگەی دەریاکانەوە دەگوازرێنەوە، واتە ئەگەر شتێک لە دەریادا رووبدات تەنھا کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتە نابێت کە لەسەر کەناراوەکانی دەریایە بەڵکو کاریگەری لەسەر ھەموو وڵاتانی دەوروبەر دەبێت."

لە نمایشەكەدا ھەریەك لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ھیندستان، پاکستان مەغریب و قەتەڕ دیارترین ئەو وڵاتانەن کە بەشدار دەبن.

کەشتی جەنگی تێکشکێنەر و ھێرشبەری خێرا لەو کەشتیانەن کە بڕیارە نمایش بکرێن.

بەرێوەچوونی ئەم نماشە لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپی رووبەڕووی ھەرەشەی تیرۆر بوونەتەوە و بەشداربوانی ئەم نمایشە پێیانوایە زۆربەی ھەرەشەکانی تیرۆر لە رێگەی دەریاوە دەگوازرێنەوە.