نێوانی تورکیا و ئەڵمانیا بەهۆی دروستكردنی مەنەلۆج لەسەر ئەردۆغان تێک دەچێت

پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان بەرلین و ئەنقەڕە بەرەو ئاڵۆزی چووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی مەنەلۆجێک لە كەناڵی(Ndr) كە لە 17 ئەم مانگە بڵاوكرایەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/31fdff28-2516-4aca-b076-acc467185927/Meneloci%20Erdogan.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

ماڵپەری دێر شبێگڵی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە، نێوانی تورکیا و ئەڵمانیا بەهۆی مەنەلۆجێك لەسەر ئەردۆغان تێک دەچێت.

ماڵپەری دێر شبێگڵی ئەڵمانی دەشڵێت:" پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان بەرلین و ئەنقەڕە بەرەو ئاڵۆزی چووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی مەنەلۆجێک لە كەناڵی(Ndr)  كە لە 17 ئەم مانگە بڵاوكرایەوە، دواتر كەوتە سەر  یوتیوب و ماڵپەرەکانی ئینتەرنێت، کە تیادا تانە لە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەدات".

بەهۆی ئەمەوە، مارتن ئەردۆمانی باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەڕە، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بانگهێشتکراوە، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رەتی کردەوە، قسە لەسەر ئەم بابەتە بکات.