"وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێشوازییان ته‌نها له 1.39% په‌نابه‌رانی سووریا كردووه"

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی"ئۆكسفام" ناحكوومی به‌ریتانی رایگه‌یاند له كۆی نزیكه‌ی 5 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ته‌نها 1.39% دووباره نیشته‌جێكردووه‌ته‌وه، داواشیكرد ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبكه‌نه‌وه.
له راپۆرتێكدا رێكخراوی "ئۆكسفام" داوای له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كرد: "هه‌وڵه‌كانیان زیاتربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له كۆی ئه‌و 4.8 ملیۆن په‌نابه‌ره‌ی سووریا كه له وڵاتانی درواسێی سووریا تۆماركراون، به‌لای كه‌م پێشوازیی له 10% بكه‌ن.
به گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، ئه‌و وڵاتانه ئێستا ته‌نها 67100 كه‌سیان دووباره نیشته‌جێكردووه‌ته‌وه، واته به رێژه‌ی 1.39%.
به گوێره‌ی "ئۆكسفام" به به‌راورد به بارودۆخه ئابوورییه‌كانیان ته‌نها سێ وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌وانیش كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا و نه‌رویژ زیاتر له "به‌شه دادوه‌رییه‌كه‌ی"خۆیان له پێشوازیی به‌رده‌وامیی په‌نابه‌ران بوونه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "5 وڵاتی دیكه ئه‌وانیش (ئوستورالیا، فینله‌ندا، ئایسله‌ندا، سوید و نیوزیله‌ندا) به زیاتر له نیوه‌ی به‌شه‌كه‌ی خۆیان به‌شداریان كردووه".
كه‌چی 20 وڵات كه له راپۆرته‌كه‌دا ناویان هاتووه "بۆ كردنه‌وه‌ی رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت و شه‌رعیی بۆ په‌نابه‌ران, هێشتا له‌سه‌ریانه ویستی زیاترنیشانبده‌ن".
هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا تا ئه‌مڕۆ له كۆی 26 هه‌زار كه‌س پێشوازیی ته‌نها له هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی كردووه، واته به رێژه‌ی 4%.
ئه‌مریكاش كه پێشوازیی له 1812 په‌نابه‌ری سووریی كردووه، به‌ڵێنیداوه 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌یان وه‌ربگرێت، له كۆی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه 171 هه‌زار كه‌سه واشینتۆن ته‌نها به له 7% به‌شداری ده‌كات.
به گوێره‌ی رێكخراوی "ئۆكسفام" هۆڵه‌ندا به نزیكه‌ی له 7%، دانیمارك به 15%، به‌ریتانیا به 22%" به‌شدارییان كردووه.
وینی بیانییما به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابووریی به‌هێز و خزمه‌تگوزاریی باش و ژێرخانی پێشكه‌وتوویان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به كردار بیانه‌وێت ده‌توانن یه‌كسه‌ر نیو ملیۆن په‌نابه‌ر نیشته‌جێ بكه‌ن".
وینی بیانییما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ژماره‌ی په‌نابه‌ران له لوبنان ده‌گاته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی، له ئوردنیش له 10% رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكدێنن".
رێكخراوی "ئۆكسفام" راپۆرته‌كه‌ی خۆی پێش گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌و كۆنگره‌یه له 30 ئه‌م مانگه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ گرێده‌درێت.
له میانه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا داوا له وڵاتان ده‌كرێت شوێن بۆ دووباره نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی سووریا دابین بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا پێ ده‌نێته ساڵی شه‌شه‌می، هێشتا زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له وڵاته نزیكه‌كانی سووریا‌ن.
ئه‌و كۆنگره‌یه كه بان كی مون سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یكاته‌وه ئامانج لێی "دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتیی جیهانییه" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به قه‌یرانی په‌نابه‌ران كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی سووریا دروستبووه، كه هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له 270 هه‌زار كه‌س.
سه‌رچاوه: afp ، و: م.ح