بارسێلۆنا یاریزانێكی دیكه‌شی تووشی پێكان بوو
K24 ـ هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا، ژماره‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی بارسێلۆنا زیاتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ له لیستی یاریزانه پێكراوه‌كان یاریزانێكی دیكه‌یش زیاد بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ـی مارسی 2016، ماڵپه‌ڕی Sportـی كه‌ته‌لۆنیا و نزیك له یانه‌ی بارسا هه‌واڵی پێكانی ئه‌دریانۆ كۆریا، به‌رگریكاری برازیلی بلاوگرانای راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌دریانۆ له دوایین مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌ی له قاچی راستی تووشی پێكان بووه و پێویستی به 10 رۆژ هه‌یه تا چاكبێته‌وه، به‌مه‌یش بۆ یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ له به‌رانبه‌ر ریال مه‌درید و ره‌نگه له چامپیۆنز لیگیش له به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بێبه‌ش بێت.
بڕیاره یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا، رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كات 9:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ ن‌و بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌دریدا بكات، له یاریی چوونیش یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 4 گۆڵی خاوین یارییه‌كه‌ی له به‌رگسپییه‌كانی مه‌درید بردبووه‌وه.
ئه‌دریانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵان، له 2004 له رێگه‌ی یانه‌ی سێڤییا به‌ره‌و ئه‌روووپا هات و له ده‌رگه‌ی یانه‌كانی لالیگای دا، له 2010ـیش په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد.