پوخته‌ى بڕياره‌كانى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى عه‌بادى

K24 – هه‌ولێر:
هه‌موو رۆژانى سێشه‌ممه‌يه‌ك، كابينه‌ى حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى، به بێ دواكه‌وتن كۆبوونه‌وه‌ى ئاسايى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ئه‌نجامده‌دات و له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆشيدا ژماره‌يه‌ك بڕيارى نوێى ده‌ركرد.
له گرنگترين ئه‌و بڕيارانه، سه‌پاندنى باجى زياتر به‌سه‌ر هاورده‌كردنى خێوه‌ت و پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زياتره به وه‌زيرى نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ياننامه‌ى وزه‌ى ئه‌وروپايى و نێوده‌وڵه‌تى واژوو بكات.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، عێراق به رێژه‌ى له سه‌دا په‌نجاى نرخ، باج ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندازه‌كانى خێوه‌تدا.
ئه‌م بڕياره‌ش له‌سه‌ر پێشنيازى وه‌زاره‌تى كانزا و پيشه‌سازييه‌كانى عێراق هاتووه، كه به ئامانجى بره‌ودان به به‌رهه‌مى ناوخۆيى كۆمپانياى گشتيى پيشه‌سازييه‌كانى رستن و چنين ئه‌و داواكارييه‌ى بۆ حكومه‌ت به‌رز كردبوويه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانى سه‌ر به حكومه‌ت له‌سه‌ر داواى خۆى خانه‌نشينكرا. ئه‌مه‌ش يه‌كێكى ديكه له بڕياره‌كانى ئه‌مڕۆى حكومه‌ت بوو.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى عه‌بادى له كاتێكدايه كه عه‌بادى ته‌نيا دوو رۆژى له به‌رده‌مدا ماوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و راگه‌ياندنى كابينه‌يه‌كى نوێى ته‌كنۆكرات.