یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل باسی نێیمار ده‌كات

جواو میراندای به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیل له لێدوانێكدا نیگه‌رانی خۆی به دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار ده‌رده‌بڕێت و باس له یارییه‌كه‌شیان به‌رانبه‌ر پاراگوای ده‌كات.
میراندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێمار یاریزانێكی گرینگه بۆ ئه‌وان و یاری نه‌كردنیشی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت، وه‌ك چۆن له جامی جیهانی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بوو.
ده‌شڵێت: نێیمار ته‌نیا بۆ یه‌ك یاریی بۆ یه‌ك یاریی دوورده‌كه‌وێته‌وه و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له باره‌ی یارییه‌كه‌شیان له به‌رانبه‌ر پاراگوای ده‌ڵێت: متمانه‌م به تیمه‌كه‌مان هه‌یه بتوانین به سه‌ركه‌وتووی پاراگوای تێ بپه‌ڕێنین.
جواو میراندای كه له یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی یاریی ده‌كات، له هاوینی رابردوو به‌رامبه‌ر15 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئینته‌رمیلانه‌وه كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2017 كۆتایی دێت.
له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، به‌ربه‌یانی ئه‌مشه‌و له كات 3:45 خوله‌كی شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ده‌بێته میوانی پاراگوای.