تا ئێستا 7 به‌رپرسی حكوومی فۆڕمی ده‌سپاكییان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه‌

كوردستان 24 په‌یوه‌ندی به‌ به‌شێك له‌و برپرسانه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7ab1c57e-2bcb-4731-8741-e90945a967b8/destai%20despaki%20w%20gendali.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان، هەشت كەسی دیكە  ئاگاداردەكاتەوە، كە لە ماوەی دوو ھەفتەدا فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان بۆ دەستەكه‌ بگه‌ڕێننەوە.

جگە لە پارێزگاری دھۆك 7 كەسەكەی دیكە، چوار راوێژکار و یەک بەڕێوەبەری گشتی و دوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتین، بەرێوەبەرێكی گشتی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان دەڵێت : ئەگەر لە ماوەی ئەو دوو ھەفتەیەدا فۆرمەكه‌ نەگەڕێننەوە،  دەستەی دەستپاکی  دەیانداتە دادگا . ئەمە لە كاتێكدایە  كەبەھۆی كۆتایی ھاتنی وادەی گەراندنەوەی فۆرمەكەی ،، بەرپرسێك دەدرێتە دادگا .

لە ناو ٢ ھەزار ٧٢٦ کەس کە پرکردنەوە فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان دەیانگرێتەوە، ٩ کەسیان ئەو فۆرمەیان نەگەراندووه‌تەوە، ھەشت بەرپرس بۆ کۆتاجار ئاگادار کراونەتەوە و دوو ھەفتە مۆڵەتی پێدراوە بۆ گەراندنەوەی فۆرمەکە، بەرپرسێکیش بە ھۆی کۆتاییھاتنی وادەکەی، لە چەند رۆژی داھاتوودا دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان رادەستی دادگای دەکات.

ئەم بەرێوەبەری گشتییە ئاگاداری سەرجەم دۆسیە گەندەڵیەکانی ھەرێمی کوردستانە، تا ئێستاش ٣ کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە، وەک خۆی دەڵێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و دانە دادگای گەندەڵکاران دەستکراوەی کردوون، پێشی گوتوون لە نزیکترین کاتدا ژمارەیەک کەیسی گەندەڵیان بۆ لێکۆڵینەوە پێدەدات .

کوردستان ٢٤ پەیوەندی بە بەشێکی ئەو بەرپرسانە کرد کە لە لیستە ھەشت کەسیەکەی دەستەی دەسپاکی ناویان ھاتوو، بەڵام بە بیانووی جیا جیا ھیچیان ئامادە نەبوون لێدوان نەبوون .لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی دەستەی دەسپاکیش لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەرێم پێی راگەیاندوون لە دۆسیەی گەندەڵی پارێزبەندی ھیچ کەسێک ناگرێتەوە .