سه‌ليم جبوورى: حه‌شدى شه‌عبى تائيفى و ناشه‌رعييه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ليم جبوورى ره‌خنه‌ى له حه‌شدى شه‌عبى گرت و به "ميليشياى تائيفى نا شه‌رعيى" وه‌سفيكرد و رايگه‌ياند، ئه‌و ميليشيايه كرده‌وه‌ى تۆڵه‌ئه‌ستێن له دژى سوننه‌كان ئه‌نجامده‌دات و ماڵ و مزگه‌وتى سوننه‌كان وێران ده‌كات.
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز له ژێر ناونيشانى "ميليشياكانتان له ده‌ره‌وه‌ى مووسڵ بهێڵنه‌وه"، سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياندووه، رزگاركردنى روومادى ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ عێراقييه‌كان تا بزانن چى باشه و ئه‌وه‌ى وێران بووه چۆن چاكى ده‌كه‌نه‌وه و له رێگه‌يه‌وه هه‌نگاوى گرنگ بۆ رزگاركردنى مووسڵيش له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بنێن.
جبورى جه‌ختيشيى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ميليشيا چه‌كدارييه‌كان، شه‌ڕ كردن له دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى وه‌ك چه‌ترێك بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى جينۆسايدى ره‌گه‌زى له دژى پێكهاته‌كانى عێراق به تايبه‌تى سوننه‌كان به‌كارده‌هێنن و حكومه‌تى عێراقيش شكستيهێناوه له‌وه‌ى رێگرى بكات له ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه له لايه‌ن ميليشياكانه‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت ميليشيا شيعه‌كان به‌شدارى له رزگاركردنى مووسڵدا بكه‌ن، ئه‌وا قه‌يرانێكى مرۆيى له مووسڵ رووده‌دات، چونكه زياتر له مليۆنێك هاووڵاتى سوننه مه‌زهه‌ب له مووسڵدان و ئه‌وان ناچار ده‌بن رووه‌وه توركيا و له‌وێوه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا له ترسى چه‌كدارانى ميليشيا شيعييه‌كان كۆچ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به پێويستيشى زانيوه هێزى هۆزه سوننه‌كان و هێزه كوردييه‌كان له ده‌وروبه‌رى مووسڵ هاوكارى سه‌رخستنى پرۆسه‌كه بكه‌ن و دواتريش رێگه خۆشبكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بۆ ناو شارى مووسڵ.