عه‌بادى هێزى جوڵاند

K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشى ئه‌منيى به‌غدا له‌به‌رده‌م مه‌ترسيدايه و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، به رێنمايى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى بڕياريدا سێ فه‌وجى سه‌ربازى له پارێزگاكانى باشووره‌وه بگوازێته‌وه بۆ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له به‌رده‌م ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت له مانگرتن به‌رده‌وام بوو.
به سه‌دان هه‌زار لايه‌نگرانى سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌كه وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ هه‌ڵوێستى موقته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
موقته‌دا و شوێنكه‌وتوانى داواى دامه‌زراندنى كابينه‌يه‌كى حكومى ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مۆڵه‌تى تا پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ى داوه‌ته عه‌بادى له پێناو راگه‌ياندنى كابينه‌يه‌كى نوێى حكومى.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕياريدا هێزى زياتر له ناو شارى به‌غدا بڵاوه پێ بكات بۆ به‌رگرتن له هه‌ر جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در.