نێرده‌ی سندووقی دراو: له‌وانه‌یه عێراق قه‌رزێكی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو ده‌ستكه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی نێرده‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق رایگه‌یاند له‌وانه‌یه رێكخراوه‌كه‌یان له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزێك له ژێر داواكاری بۆ مه‌ودای 3 ساڵ بۆ عێراق رازی بێت.
كریستیان جۆتش سه‌رۆكی نێرده‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق گوتی: "ئه‌گه‌ر له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كه بڕیاره له مانگی داهاتوو له واشینتۆن گرێ بدرێت گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك، ئه‌وا به هاتنی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو عێراق قه‌رزی ده‌ستكه‌وێت".
جۆتش به رۆیته‌رزی راگه‌یاند: "به گوێره‌ی رێككه‌وتن عێراق بڕی نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، سێیه‌كی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن سندووقی دراو ده‌بێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌كبه‌خشه‌كانی دیكه‌وه ده‌بێت".
سه‌رۆكی نێرده‌ی سندووقی دراو له عێراق زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر له مانگی نیسان كۆتاییمان به گفتوگۆكان هێنا له واشینتۆن، مه‌زه‌نده ده‌كه‌م بتوانین رێككه‌وتنێك ده‌رباره‌ی قه‌رزێك له ژێر داواكارییه‌وه بخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقی دراو له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات".
جۆتش ئه‌وه‌شی گوت: "ده‌رباره‌ی قه‌رز له ژێر داواكارییه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو، عێراق پێشكه‌وتنی باشی له‌و گفتوگۆیانه كردووه كه له تشرینی دووه‌می رابردوو ده‌ستیان پێكردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌كرێت ئه‌و پاره‌یه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه بێت له‌نێویشیاندا سندووقی دراو و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكا و وڵاتانی گرووپی حه‌وت".
روونیشكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر خه‌رجییه‌كانیان هه‌موار بكه‌نه‌وه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین (عێراق) به درێژایی 3 ساڵ پێویستیی به پاره‌داركردن بێت كه بڕه‌كه‌ی بگاته 15 ملیار دۆلار".
پێشبینیشیكرد ئه‌مساڵ عێراق به لایه‌نی كه‌م 5 ملیار دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی پاره‌داركردنه‌كه وه‌ری بگرێت.
به نزیكه‌یی عێراق هه‌موو داهاته‌كانی له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت، له ژێر تیشكی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاوی جیهانی، زه‌حمه‌تی ده‌بینێت پابه‌ندبوونه‌كانی بدات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح
راپۆرتی ڤیدیۆیی: كاروان