مێسی حه‌ز به یاریكردن له‌م دوو خوله ده‌كات
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا باس له‌وه ده‌كات كه له دوای مۆندیالی 2010ـه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ماڕادۆنا نه‌كردووه، ئاماژه بۆ خولی دوو وڵات ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات یاریی تێدا بكات.
مێسی له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری espnfcـی ئیسپانیادا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: له دوای مۆندیالی 2010 كه ئه‌وكات ماڕادۆنا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بوو قسه‌م له‌گه‌ڵ ماڕادۆنا نه‌كردووه، كه ئه‌وكات له چاره‌گی كۆتایی مۆندیاله‌كه هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دۆڕاوه ده‌ركرا.
مێسی ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان من و ماڕادۆنادا هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه نه‌مانتوانیوه به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مێسی باس له داهاتووی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: من له بارسێلۆنا ناڕۆم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم حه‌ز ده‌كه‌م له خولی پرێمه‌ر لیگ یان ئیتاڵیا یاریی بكه‌م.