كه‌سوكاری شه‌هیدێك بوونه خاوه‌ن یه‌كه‌م "كارتی نیشتمانی"
K24 - هه‌ولێر:
كاتێك دەچینە فەرمانگەیەكی حكوومی بۆ راییكردنی كارەكانمان رەنگە پێویستمان بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاریش ھەبێت ئەمەش ھاوڵاتیانی بێزاركردبوو بەڵام ئیتر ئەمانە نامێنن، بەڵكو لەمەودوا تەنھا یەك كارتت دەبێت بۆ راپەراندنی كارەكانت ئەویش كارتی نیشیمانییە.
بۆ ئەم مەبەستەش یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتیمانی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، جگە لەوەی ئەم كارتە كاری ھاولاتیان ئاسانتر دەكات، كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دەڵێت : ئەم كارتە دەبێتە بانكی زانیاری بۆ ھێزە ئەمنییەكان، كه‌س و كاری شه‌هیدێكیش بوونه خاوه‌نی یه‌كه‌م كارتی نیشتیمانی له هه‌رێمی كوردستان.
كارتی نشتیمانی، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه و كارتی زانیاری.
له مه‌راسیمێكدا، یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ی ده‌ركردنی كارتی نشتیمانی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، ئه‌و بنكه‌یه ده‌بێته نۆیه‌مین فه‌رمانگه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌بوونی كارتی نیشتمانی به گرنگ وه‌سفده‌كات، ئه‌و پێیوایه ده‌بێته بانكی زانیاری بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان.
قه‌یرانی دارایی نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگ بێت، له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه، ئه‌م فه‌رمانگه‌یه ده‌كرێته‌وه.
كه‌س و كاری شه‌هیدێك، كه كوڕه‌كایان له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، له میحوه‌ری گوێر شه‌هیدبووه، بوونه خاوه‌نی یه‌كه‌م كارتی نشتیمانی.
هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی، ده‌توانن هه‌موو كاره‌كانیان به‌بێ گرفت، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق رایی بكه‌ن.