زاخۆ... 201 ئافرەت بڕوانامەی ئەفسەریان پێدەدرێت

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئامادەی مەراسیمەكە دەبێت

K24 - زاخۆ:

بە ئامادەبوونی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكە و فەرماندە سەربازییەكان، مەراسیمی دەرچوونی 201 ئافرەت بەڕێوەدەچێت.

كەمێك پێش ئێستا بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و چەندین بەرپرسی حكوومی و سەربازی، مەراسیمی دەرچوونی 202 ئەفسەری ئافرەت لە ئەكادیمیای سەربازی دەستی پێكرد.

ئەكادیمیای سەربازی زاخۆ لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر كادیری سەربازی پێگەیاندووە، ئەمڕۆش لە مەراسیمێكدا لە خولی 21ی سەربازی تایبەت بە ئافرەتان 201 ئافرەت لەو ئەكادیمیایە بڕوانامەی ئەفسەریان پێدەدرێت.