به‌ڤيديۆ.. ئه‌و بيره ببينه كه په‌يامبه‌ر يوسفيان خسته ناوييه‌وه
K24- هه‌ولێر
به‌پێى چيرۆكه قورئانييه‌كه و سه‌رچاوه مێژووييه‌كان، په‌يامبه‌ر يوسف كه كوڕى يازده‌هه‌مينى په‌يامبه‌ر يه‌عقوب بووه، له‌لايه‌ن براكانييه‌وه پلانى بۆ داده‌ڕێژرێ له شارى نابلس له فه‌ڵه‌ستين فڕێده‌درێته ناو بيرێكه‌وه، له‌دواتر كاروانێكى بازرگانى كه به‌ره‌و ميسر به‌ڕێده‌كه‌وت به‌لاى ئه‌و بيره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و هه‌ڵى ده‌گرنه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆيان ده‌يبنه ميسر و له‌وێ وه‌كو كۆيله‌يه‌ك ده‌يفرۆشن به ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسر، له‌و كاته‌وه يوسف به‌هۆى راستگۆيى و ده‌ستپاكى و زيره‌كييه‌كه‌يه‌وه، ده‌بێته جێگه‌ى متمانه‌ى زۆربه‌ى كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاته و تا ئه‌و كاته‌ى پله و پايه وه‌زيرى يه‌كه‌مى ميسر وه‌رده‌گرێت.