چەكدارانی داعش چوونەتە ناو گوندێكی كۆبانێ

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر گوندی زۆرمخار لە باكووری رۆژئاوای شاری كۆبانێ

K24 – ھەولێر:

چەكدارانی داعش چوونەتە ناو گوندێكی سەر بە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان.

پەیامنێری (كوردستان24) گوتی:  شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر گوندی زۆرمخار لە باكووری رۆژئاوای شاری كۆبانێ و شەڕێكی سەخت لەنێوان  ئەوان و ھێزەكانی سوریای دیموكراتیدا روویدا و تا ئێستا شەڕەكە بەردەوامی ھەیە،بەڵام زیانەكان نەزانراون.

گوندی زۆرمخار 30 كیلۆمەتر لە دووری شاری كۆبانێ.

داوی ئەوەی داعش دەستی بە سەر چەندین ناوچە داگرت لە سووریا، ھێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، گەرمارۆی شاری كۆبانێیدا، دوای ساڵێك و 4 شەڕەڤانانی رۆژئاوا بە ھاوكاری ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان شاری كۆبانێ ئازاد كرا.