سه‌لیم جبووری: پێویسته چاكسازییه‌كان بواری دیكه‌ی فراوانتر بگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی له ئاماده‌یی ته‌واودایه.
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری چاكسازییه‌كان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئاماده‌یی ته‌واودایه".
سه‌لیم جبووری گوتیشی: "داخوازیی و ویستی خۆپیشانده‌ر و مانگرتوان ته‌نها ئه‌وه نییه كه پۆستی وه‌زیره‌كان له هه‌ندێك كه‌س بسه‌ندرێته‌وه و به كه‌سانی دیكه بدرێت".
جبووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "به‌ڵكوو پێویسته چاكسازییه‌كان بواری دیكه‌ی فراوانتر بگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژ و بنیاتنانی داهاتووی نه‌وه‌كانیان بۆ زامن و ده‌سته‌به‌ر بكات".
ئا: فاروق
م.ح