ئه‌م وه‌رزه بۆ جێرێمی ماتیۆ كۆتایی هات
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه به‌هۆی تووشبوون به پێكانه‌وه ئه‌م وه‌رزه بۆ جێرێمی ماتیۆی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی به‌كۆتایی هات.
ماتیۆ له یارییه دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا تووشی پێكانێك بوو له ئه‌ژنۆی، به‌مه‌ش لێدانێكی دیكه به‌ر لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسا ده‌كه‌وێت، دوای دووپاتكرانه‌وه‌ی پێكرانی ئه‌دریانۆی به‌رازیلی و گومانی یاریكردنی خۆردی ئه‌لبا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌دیاریكراوی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا ده‌ڵێن دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورته و ده‌توانێت له یۆرۆی 2016 به‌شدار بێت.