سه‌لام شاكر وازهێنانی له‌یاری نێوده‌وڵه‌تیی راگه‌یاند
سه‌لام شاكر یاریزانی نێوده‌وڵه‌تیی عێراقی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یاند.
سه‌لام شاكر له لاپه‌ری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه چیدیكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رده‌وام نابێت.
سه‌لام نووسیویه‌تی "ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه یاری ده‌كه‌م و له ئێستاشدا ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كان درێژه به یاریكردن بده‌م، ئێستا كاتی نه‌وه نوێكانه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه بگێڕن".
به‌مهۆیه‌وه یاری نێوان عێراق و ڤێتنام له پاڵاوتنه‌كانی هاوبه‌شی جامی جیهانی و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ده‌بێته دوایین یاری له‌مێژووی ئه‌م یاریزانه كه توانیان تیایدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناخی داهاتوو.