خالید عوبێدی: پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ لیوای 21 به‌شداری شه‌ڕی مووسڵ ده‌كات

"ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ دەستی پێكردووە و بەردەوام دەبێ"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8ef2a471-e97e-40be-bd2b-b1a12939af7c/xalid%20obedi.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر، ئا- بڵێسه‌:

ئەمڕۆ وەزیری بەرگری عێراق خالید عوبێدی بە سەردانێك گەیشتە قەزای مەخموور و یەكەكانی سووپای عێراقی لەو ناوچانە بەسەر كردەوە و رایگه‌یاند پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیوای 21 به‌شداری له‌ شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كات.  

خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق گوتی: "بە گشتیی كردەوە سەربازییەكان زۆر باش بەڕێوە دەچن و دۆخەكە زۆر باشە و ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ دەستی پێكردووە و بەردەوام دەبێ".

گوتیشی: "رۆژانی داھاتووش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان چ لەرووی جۆری چەكی بەكار ھاتوو و چ لە رووبەری رزگاركراوه‌وه‌ پێشكەوتنی بەرچاو بەدەست دێنن".

خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ھێزەكانی پێشمەرگە سەنگەرێكی فراوانیان بەدەستەوەیە، ئەوان لەگەڵ لیوای 21 بە ھاوبەشی بەشداری شەڕی رزگاركردنی مووسڵ دەكەن بێگومان ئەم بەشدارییەش لەژێر چاودێری سەنتەری ھەماھەنگی ھاوبەشی سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكان دەبێت كە له‌ شاری ھەولێره‌ و ئەو سەنتەرە بەرپرسە لە ھەماھەنگی ھەموو ھێزەكان".

م.ح