به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: كورد شایه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه
K24 - هه‌ولێر:
هاڕۆڵد رۆد بەرپرسی پێشووی کاروباری تورکیا لە وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، گه‌لی كورد شایه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكه‌وه به یه‌كگرتووی كار بكه‌ن خێراتر ده‌گه‌نه ئه‌و ئامانجه. كورد شایه‌نی ئه‌وه‌ن چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن.
هاڕۆڵد رۆد گوتی: "ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌مه نییه جیهان چی ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كورد لەمبارەیەوە چی ده‌كات، به‌داخه‌وه كورد له مێژووی خۆیدا رووبه‌رووری چه‌ندین شه‌ڕی لەگەڵ یەكتردا بوونە‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بەیەكەوە باشتر كاریان بكردابا، دەرفەتی زیاتریان دەبوو و خێراتر ده‌گەیشتن بە سه‌ربه‌خۆیی".
هه‌روه‌ها گوتی: "نزیكەی 40 تا 50 ملیۆن كورد لە دنیادا ھەیە، ڕاستیت دەوێت تا ئێستا نازانین كورد چه‌ند ملیۆن كه‌سن، به‌ڵام كورد شایه‌نی ده‌وڵه‌تن، شایه‌نی ئه‌وه‌ن بڕیاردەر و خاوەن چاره‌نوسی خۆیان بن. گرینگ نییە وڵاتانی جیھان پێیان باشە یان نا كورد دەوڵەتیان ھەبێت، جێی بایەخ نییە. گرینگ ئەوەیە كورد چی دەوێت نەك وڵاتان چی‌یان دەوێت".
گوتیشی: "نابێت كورد ئامانجەكەی خۆی لە بیربكات. من دەڵێم بژی كوردستان و بژی سەربەخۆیی".