بەشار ئەسەد: 4 وڵات تۆمەتبار دەكات بە كۆسپ خستنە بەردەم چارەسەری قەیرانی سووریا

K24 – ھەولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆكی سووریا دەڵێت، سعووديیه و توركيا و فه‌ره‌نسا و بريتانيا كۆسپ دەخەنە به‌رده‌م رێگە چاره‌ی سياسى قه‌يرانى سووريا.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى سپۆتينكى رووسی، ئه‌سه‌د دەڵێت : ئه‌و چوار وڵاته به‌رده‌وام كۆسپ دەخەنە بەردەم چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى قه‌يرانه‌كانى سووريا .
ئەسەد دەشڵێت : ئه‌و وڵاتانه گره‌و له‌سه‌ر شكستى هێزه‌كانى سوپا له به‌رامبه‌ر تيرۆريستان ده‌كه‌ن بەڵام ئێمه له هه‌ڵوێسته‌كانمان بەردەوامین و پاشگه‌ز نه‌بووينه‌ته‌وه و ئاماده‌ى به‌ديهێنانى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ين و ھەر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روومان كردە جێنڤ .
ھەر لەو چاوپێكەوتنەیدا ئەسەد ئەوەش دەڵێت كە : توركيا و سعوودیيه و فه‌ره‌نسا و بريتانيا كە لە به‌ره‌كانى شه‌ڕدا بەردەوام ده‌دۆڕێن، ده‌يانه‌وێت له دانووستانه‌كاندا مه‌رجەكانی خۆيان بسه‌پێنن.