كارى ههڵكۆڵینی تونێلی بهنی ههریر كۆتاییهات
K24 - ههولێر:
تونێلی بەنی ھەریر, یەكێكە لەو پرۆژە ستراتیژیيانەی كه رێگەی نێوان ھەولێر و سۆران 40 خوولەك كەم دهكاتهوه و بە ھەنگاوێكی گرنگی ئاوەدانكردنەوە ھەژمار دەكرێت، بۆ گهشتوگوزار و كەمكردنەوەی رووداوەكانی ھاتوچۆ.
درێژی تونێلەكە زیاتر لە 4 كیلۆمەترە و نزیكەی 138 ملیار دیناری عێراقی تێچووە و لهلایهن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەى حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بوودجەكەی بۆ دابینكردووە.
پارێزگاری ھەولێریش تەواو بوونی تونێلەكە بە گرینگ دەزانێت لە سەر پێوندی قەزاو وناحیەكان و ھەروەھا جموجۆڵە بازرگانيیەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران.
تا ئێستا نزیكەی حەوت ھەزار و سێ سەد مەتریان لە تونێلەكە ھەڵكۆلیوە و رێگەی تونێلەكە دوو سایدەو ھاوكات شوێنی پیادەڕۆ و ھێماكانی ھاتوچوو و 7 شوێنی سورانەوەی تێدایە .و تەنھا كاری چیمەنتۆی ماوە، ئەو كرێكار و ئەندازیارانەی لەم تونێلەدا كاردەكەن لە كورد و تورك پێكھاتووە.
سهرپهرشتیاری پرۆژهكه دهڵێت، نزیكەی دوو ساڵە كار دەكەین و ناوە ناوە كار وەستاویشە بەڵام بەگشتی كار كراوە و لەدوو ساڵی داھاتووشدا كاری چیمەنتۆ و كارەبا و تەكنیكی ئەنجام دەدرێن، لەكاتی كاركردندا ھەرە زۆر سێ سەد كرێكار كاریان دەكرد، لەوانەش نزیكەی نیوەی لەتوركیاوە دەھات و ئەوەی دیكەش لێرە دەھاتن.
لە سەرەتای ھەڵكولینی تونێلەكەوە ئاوێكی زۆر دەركەوتوە و ئەگەر بە شێوەیەكی دروست ماملە ی لە گەڵ ئەو ئاوەدا نەكرێت رەنگە كێشە بۆ تونێلەكە دروست بكات ژینگە پارێزێكیش پێوایە دەتۆانڕێت بە شێویەكی باش سود لەم ئاوە وەربگیریت.