نوێنه‌ران گۆڕانكارييه‌كانى عه‌بادى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تدا تاوتوێده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده بوو بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى بخاته به‌رده‌ست نوێنه‌ران.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، رايگه‌ياند، ئه‌و ليسته‌ى عه‌بادى پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كردووه، ئه‌مڕۆ وتوێژى له باره‌وه ناكرێت.
سه‌رچاوه‌كه روونيكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى تايبه‌ت به‌و پرسه ئه‌نجامبدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايانگه‌ياند، ئه‌وان داواكارن پشكى كورد له كابينه نوێيه‌كه‌دا له سه‌دا بيست كه‌متر نه‌بێت.