عه‌بادى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌دايه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، گه‌يشته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوويه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رايگه‌ياند، له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان عه‌بادى و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وامه.
روونيشيكرده‌وه، كوتله‌ى حه‌ل له دانيشتنى چاوه‌ڕوانكراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كشاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ئاشكرايكردووه، كه ناوى ليستێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى عه‌بادى ده‌يه‌وێت بيانگۆڕێت ده‌داته ده‌ست سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
ئه‌مڕۆ 285 نوێنه‌ر له كۆى 325 به‌شدارييان له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا كردووه.
